سەرکردایەتی سیاسی شیعە بڕیاریان لەبارەی کابینەکەی موستەفا کازمی دا
پێچەوانەی خواستەکانی کازمی بڕیاریاندا
K24 – ههولێر:
سەرکردەکانی شیعە کە بەلیژنە حەوت کەسیەکە ناسراون و پێکهاتون لە عەمار حەکیم و نوری مالکی حەیدەر عەبادی قەیس خەزعەلی و نوێنەری موقتەدا سەدڕ و فالح فەیاز و عەمار توعمە، لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکە، ئەو سەرکردانە بڕیاریاندا، سەرجەم کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی موستەفا کازمی ڕەتبکەنەوە.
لە کابینەکەی کازمی، 22 وەزارەتەکە بەم شێوە دابەش بوو بوون، 11 بۆ شیعە، 6 بۆ سوونە، 3 بۆ کورد و دووانەکەی تریش بۆ کەمینەکان، سەرجەمی ئەو کاندیدانەی کە کازمی پێشکەشی ماڵی شیعەی کرد بە کاندیدەکانی سوونە وکوردیشەوە، ئەمشەو لەو کۆبوونەوەی ماڵی عامری ڕەتکرانەوە.