ئێران وەڵامی ھەڕەشەكانی ئەمەریكا دەداتەوە

ترەمپ فەرمانی بە ھێزەكانی ئەمەریكا كردووە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی ئێران وه‌ڵامی ھەڕەشەكانی ئەمەریكا دەداتەوە لەبارەی كەنداو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەبوڵفەزل شكارچی، گوتەبێژی ناوەندی ھێزە چەكدارەكانی ئێران بە كەناڵی فەرمی وڵاتەكەی گوتووە "ئەمەریكا ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە دەدات و دەبێ زوو یان درەنگ ناوچەكە بەجێ بھێڵێت".

شكارچی، لە وەڵامی ھەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكادا رایگه‌یاند "ئەگەر بچووكترین ھێرش بكرێتە سەر ھێزەكانی ئێران، ئه‌وا توندترین وەڵامیان ده‌بێت و لە به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراش دوودڵ نابن.

 پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، فەرمانی دەركردووە ئەگەر بەلەمە سەربازییەكانی ئێران، لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان لە كەشتییەكانیان نزیك ببنەوە، ده‌كرێنە ئامانج.