یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان: ئاڵوگۆڕی بازرگانی دابەزیووە

لەمانگی ئادار ھەناردەكانی توركیا بۆ ھەرێم و عێراق بۆ 374 ملیۆن دۆلار دابەزیووە

K24 - ھەولێر

یەكێتی ھاوردەو ناردنكارانی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ھەناردەكانی توركیا بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە، ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئامارەكان، لەمانگی یەكەی ئەمساڵدا ھەناردەكانی توركیا بۆ عێراق و كوردستان گەیشتووەتە 622 ملیۆن دۆلار و لە مانگی شوباتیش گەیشتووەتە 630 ملیۆن دۆلار، بەڵام لەمانگی ئادار ھەناردەكان دابەزیووە بۆ 374 ملیۆن دۆلار.

ھۆكاری كەمبوونەوەی ھەناردەكانی توركیا بۆ عێراق و كوردستان، بۆ گرتنەبەر رێكاری توند لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل دەگەڕێتەوە، كە بووە ھۆی سستبوونەوەی ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان.