ھەناردەكانی ئێران بۆ ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات

ئێران لە سێ رۆژدا حەوت ھەزار و 264 بارھەڵگری رەوانەی كوردستان كردووە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەرایەتی گومرگەكانی ئێران رایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، حەوت ھەزار و 264 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری پڕ لە كەلوپەل بۆ ھەرێمی كوردستان و عێراق ھەناردەكراوە.

روحەڵڵا لەتیفی، گووتەبێژی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند، لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە دوو ھەزار و 787 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگریان بۆ بازاڕەكانی كوردستان و عێراق ھەناردە كردووە و لە دەروازەی پەروێزخان دوو ھەزار و 366 بارھەڵگر و لە حاجی ئۆمەرانیش ھەزار و 499 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر رەوانەی كوردستان و عێراق كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكاری تەندروستی لە دەروزە سنوورییەكانی نێوان ئێران و ھەرێمی كوردستان  گیراوەتەوەبەر و ھەماھەنگییەكی باش ھەیە بۆ بەردوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.