زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دژی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی چهكفرۆشتنن به ئێران
له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا ئێران ده‌توانێت چه‌ك بكڕێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی %90ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا واژوویان له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ كردووه و داوایان كردووه، سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی چه‌ك فرۆشتن به ئێران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بگۆڕێت.
له كۆی 429 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه دیموكراته‌كان تێیدا زۆرینه‌ن، 382 نوێنه‌ریان نامه‌یه‌كیان ناردووه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ و داوایان كردووه، پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی چه‌ك فرۆشتن به ئێران تازه بكرێته‌وه.
ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌سه‌ر تارانیدا سه‌پاندبوو له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو كۆتایی دێت و ئێرانییه‌كان ده‌توانن هه‌ر جۆره چه‌كێك بیانه‌وێت له بازاڕی چه‌كی جیهانیدا بیكڕن، ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی نیگه‌ران كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه، بۆ رێگرتن له ئاوه‌ڵابوونی ده‌ستی ئێران.
له نامه‌ی كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: ئێمه نیگه‌رانین له كۆتایهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ئێران دانرابوو، چونكه هه‌ندێك وڵات ده‌ستده‌كه‌ن به فرۆشتنی چه‌كی زیاتر به ئێران.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێران له ته‌مموزی 2015دا، ده‌بێت له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا سزاكانی سه‌ر ئێران له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك هه‌ڵبگیرێن.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 2018دا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد و به‌ڵێنی دا ئێرانییه‌كان ناچار بكات له سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی باشتر و گونجاوتر له‌و رێككه‌وتنه واژوو بكه‌ن، كه له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر كرابوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر