ئاهەنگی هاوسەرگیری بە ئۆنلاین زیاد دەبێت

كەسوكاری ھەردوولا بە ئۆنلاین بەشداری دەكەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/698bbf3b-e56a-44ba-8def-4fdd40179852/051020EME.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی رێگە گرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە کچان و کوڕانی وڵاتی چین بەشێوەی ئۆنلاین ئاهەنگی هاوسەرگیری دەگێڕن و کەسوکارەکانی بووک و زاواش لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری دەکەن.

ماچی ئەلون و كانگ یەتون، دوو خۆشەویستی چینی لەسەردەمی كۆرۆنادا بڕیاریاندا پرۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجامبدەن، بۆ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان پرۆسەكەیان لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا كە زیاتر لە 100 ھەزار كەس بە ئۆنلاین بەشداریان لە ئاھەنگەكەدا كرد و ھەزاران كەسیش پیرۆزباییان لێكردن.