ھەناردەی نەوتی ئێران كەمترین ئاستی تۆماركرد

سزاكان و كۆرۆنا كاریگەریان ھەبووە

K24 - ھەولێر

ئاستی ھەناردەی نەوتی ئێران، لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 70 ھەزار بەرمیل له‌ رۆژێكدا، ئەمەش بە كەمتری ئاست ھەژماردەكرێت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی دامەزراوەی كێپلەری نەوتی، بەكاریگەری سزاكانی ئەمەریكا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاستی ھەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ئادار گەیشتووەتە 287 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە. لە مانگی نیسانیشدا دابەزیووە بۆ 70 ھەزار بەرمیل نەوت له‌ رۆژێكدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، بەكاریگەری ئەو پاڵەپەستۆیە دێژخایەنەی بەھۆی كۆرۆنا و سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئابووری ئێرانە ، ئاستی ھەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە ئێستا بۆ نزیكەی 200 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە جێگیربووە، بەڵام سەرەرای ئەمەش كەمترین ئاستی ھەناردەی نەوت  لە 10 ساڵی رابردوودا تۆمار دەكات.