لە شارۆچکەیەکی دیالە، دەیان چەکداری حەشد ژەهراوی بوون

لەشارۆچکەی میقدادییەی پارێزگای دیالە دەیان چەکداری حەشد بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون گەیندراونتە نەخۆشخانەی شارۆچکەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2024، فراس عزاوی، گوتە بێژی تەندروستی دیالە بۆ کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، 20 ئەندامی حەشدی شەعبی بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون و گەیەندراونتە نەخۆشخانە.
گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لەهۆی ژەهراویبوونیان دەستی پێ کردووە".
لای خۆیەوە، تەندروستیی دیالەش بڵاوی کردەوە "ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 20 ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی ژەهراوی بوونە.
وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارەوە بووە لەناو بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی حەشد لە شارۆچکەی میقدادیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە ڕووی داوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانی هێزەکانی حەشد گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی میقدادیە و ئێستە باری تەندروستییان جێگیرە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە و دیاریکردنی جۆری خۆراک و سەرچاوەکەی، و ڕێکاری پێویست سەبارەت بەو ڕووداوە، گیراوەتەبەر.