زیاتر لە 300 ملیار دینار پارەی جووتیارانی کوردستان لای حکوومەتی عێراق ماوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی پارەی جووتیاران ناگوازێتەوە سەر وەزارەتی بازرگانیی عێراق.

یەکشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاکوو ئێستە هیچ پارەیەکی جووتیاران نەهاتووە، هەر ئەو 150 ملیار دینارە بوو کە حکوومەتی عێراقی ناردبووی دابەشمان کرد.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیش: "هۆکارەکەشی پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە کە پارەی جووتیاران ناگوازێتەوە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق. ئێستە زیاتر لە 333 ملیاریش پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە، چاوەڕێش دەکەین حکوومەتی عێراق لە سەرەتای ئەم هەفتە بەشێکی دیکەی پارەی جووتیارانی کوردستان بنێرێت".

 
 
Fly Erbil Advertisment