بە فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر کرایەوە
لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا له هه‌ولێر کرایەوە و چه‌ندان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به نه‌خۆشان ده‌كات.
دووشه‌ممه، 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندیی قه‌زای هه‌ولێر لە ڕێورەسمێکدا لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاواى شارى هەولێر بەشی (CT - SCAN) کرایەوە. گوژمه‌ی ئه‌و به‌شه، یه‌ك ملیار و 155 ملیۆن دیناره و لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دابین كراوه.
ئه‌م به‌شه نوێیه پێک هاتووە لە دابینکردنى ئامێرى سیتى سکان جۆرى (128slice) مۆدێل 2023 و دابینکردنى یه‌ك سۆنەرى پێشکەوتوو و ڕۆژنا35 بۆ 40 نەخۆش و لەو بەشەدا خزمەتگوزاریی تەندروستیان پێشکەش دەکرێت.