له سانفرانسیسكۆ كۆرۆنا سێ هه‌زار هه‌لی كاری دیكه‌ی له‌بار برد
مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه كۆرۆنا برسێتی به‌دوای خۆیدا بێنێت

K24 – هه‌ولێر:
كه ده‌ڵێن مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه كۆرۆنا برسێتی به‌دوای خۆیدا بێنێت، ره‌نگه له ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌ی بژێوی به‌شێكی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه بێت، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن: تا دێت شوێنه‌وار و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی و بواری ئابووری زیاتر ده‌بێت.
له نوێترین پێشهاتدا كۆمپانیای ((UBER)) ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه رایگه‌یاند، ته‌نیا له سانفرانسیسكۆ ناچارن 3 هه‌زار هه‌لی كار هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
شوفێرانی سه‌ر به‌و كۆمپانیایه زۆر نیگه‌رانن. ئه‌وان ده‌ڵێن به جۆرێك كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی رووی له كزی كردووه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌زاران ده‌ستی كار درووستكردووه.
پێشنریش ئه‌و كۆمپانیایه 3 هه‌زار و 700 هه‌لی كاری هه‌ڵوه‌شاندبوویه‌وه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، %25ی كارمه‌ندانی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردووه‌ته‌وه و 45 نووسینگه‌ی خۆی داخستووه.