بەرپرسی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9-10-2024، سامی هادی بەرپرسی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لەوبارەوە مەلا بەختیار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سامی هادی کە یەکێک لە لوتکە هەرە بەرزەکانی وەفاداری و رێبوارێکی ماندوو نەناسی دیموکراسی، خزمەتکردنی ئەدەب و هونەر و قەڵەم و ئەرشیف و کتێب و شعر، هەروەها تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەری کوردپەروەری، لە پڕ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد".
گوتیشی: "کۆستێکی گەورە بوو، ئەوەی دوور و نزیک سامی ناسیبێ قەت بیریان ناچێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد سامی هاوڕێی 40 ساڵەم بووە".