سۆران.. ئۆتۆمبیلێک کەوتە ڕووبارەوە

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگەی هاملتۆن سۆران-چۆمان کەوتووەتە ناو ڕووبارەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی سپاردووە".
پێنجشەممە، 10ـی ئۆکتۆبەری 2024، ڕەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە لایەن هاووڵاتیانەوە پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە کرا، کەوا ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگەی هاملتۆن سۆران-چۆمان نزیک بارەگای ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول کەوتۆتە نێو ڕووبار".
گوتیشی: "دەستبەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە پاش بە دواداچوون، دەرکەوت ئەو ئۆتۆمبیلەی کەوتووەتە ناو ڕووبارەکە شۆفێرێکی تێدا بووە و کارمەندی ئاسایشە و ناوی (یوسف ڕەسول سلێمان)ە، تەمەن 33 ساڵە دانیشتووی سۆرانە".