هان کانگ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی 2024 ـی پێ دەبەخشرێت
ڕۆمان نووسی کۆریای باشوور هان کانگ، بەهۆی شیعرییەکانیەوە خەلاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2024 پێ بەخشرا.
هان کانگ کچی ڕۆماننووس هان سیونگ وۆنە، لە 27ـی تشرینی دووەمی 1970 لە شاری گوانجو لەدایکبووە و لە منداڵیدا ڕووی لە شاری سیئۆل کردووە.
لە زانکۆی یۆنسێی ئەدەبیاتی کۆری خوێندووە، لە ساڵی 1998 هانگ لە پرۆگرامی نووسینی نێودەوڵەتی زانکۆی ئایۆوا ناوی تۆمار کرد.
ئەو بە ڕۆمانی 'ڕووەکی'، ناوبانگی دەرکرد، بووە یەکەم ڕۆمانی زمانی کۆری کە لە ساڵی 2016 خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر بەدەستبهێنێت، هەروەها ڕۆمانەکە یەکێکە لە یەکەم ڕۆمانەکان لە کتێبەکانی کە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی.