کوردستان و ئەڵمانیا مامۆستایان لەسەر وەڵامدانەوەی خێرا ڕادەهێنن
ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە، مامۆستایانی کوردستان لەسەر لەسەر وەڵامدانەوەی خێرا ڕادەهێنن.
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار لە قوتابییان، - ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی، خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگای بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر لە بەڕێوبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردەیان بە هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە، کردەوە.
پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی سروە ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و جەسام موشیر بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی پەروەردە ، کۆتایی بە خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر لە بەڕێوبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی وەزارەت پەروەردە هات و بڕوانامەیان پێدرا.
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو کە تێیدا 25 مامۆستای ڕاهێنەر لە وەزارەتی پەروەردە لە بەڕێوبەرایەتی ڕاهێنان و بەڕێوبردنی کارەسات بەشداربوون، لە کۆتایی خولەکەدا گفتوگۆ لەگەڵ بەشداربووان کرا و ڕا و سەرنجیان وەرگیرا، تاوەکو بەزووترین کات ئەو جۆرە ڕاهێنانانە لەقوتابخانەکان جێبەجێ بکرێن.