کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە سەر قەڵای هەولێر سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ستیڤ بیتنەر پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و دەڵی "دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ڕێکخستنی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە 18ی تشرینی یەکەم بۆ ئەو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی هێزی پێشمەرگە و سوپا، کە چاوەڕوان دەکرێت لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم مانگەدا لە ئەرکدا بن بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان".
هەر لە پەیامەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی شوێنی شیاو و گونجاو بۆ ئەوەی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت بەشداربن، دەشڵێت: بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا پێویستە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەیەکی دیموکراتی دادپەروەرانە.
هەروەها ستیڤ بیتنەر دەڵێت: هەڵبژاردن کاتێک بەرهەمدار دەبێت، کە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری پرۆسەکە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، بە بەشداری 215 هەزار ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامە کوردەکانی نێو هێزەکانی سوپای عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
We commend the KRG for organizing a special voting day on October 18 for service members who are expected to be on duty on October 20. Arranging accommodations that enable all eligible voters to participate in the election is necessary to promote an equitable democratic process. pic.twitter.com/y6iFabtH4E
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) October 18, 2024