بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە: سكاڵامان تۆمار كردووه و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لقی 12ـی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، ڕایگەیاند: به‌زۆر هێزه ئه‌منییه‌كان ناچار كراون مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه و وێنه‌ی ده‌نگدان بگرن.
پێنجشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، ڕێبوار ئه‌مین، به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لقی 12ـی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: سکاڵامان تۆمار کردووە و ئەنجامەکان ڕەت دەکەینەوە، پێشێلکاری ئەنجامدرا کە دژی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بوون.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، به‌زۆر هێزه ئه‌منییه‌كان ناچار كراون مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه و وێنه‌ی ده‌نگدان بگرن، هه‌ربۆیه سكاڵایان تۆماركردووه و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ‌کرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
هەروەها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.