رووماڵ

ئاماری دەنگدانی تایبەت لە بنكەكانی قەزای چەمچەماڵ

پەیامنێری کوردستان 24، ئاماری دەنگدانی تا کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ لە بنکەکانی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند.

پەیامنێری کوردستان24 بە پشت بەستن بە داتاکانی بنکەکانی دەنگدان لە قەزای چەمچەماڵ، ئاماری دەنگدانی تایبەتی تا کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ بڵاو کردەوە.

بنكەی بەردەقارەمان

وێستگەی 1 لەكۆی 300 دەنگدەر 290 دەنگ دراوە.

وێستگەی 2 لەكۆی 300 دەنگدەر 293 دەنگ دراوە.

وێستگەی 3 لەكۆی 145 دەنگدەر 138 دەنگ دراوە.

بنكەی مەستورە

وێستگەی 1 لەكۆی 300 دەنگدەر 286 دەنگ دراوە.

وێستگەی 2 لە كۆی 300 دەنگدەر 296 دەنگ دراوە.

وێستگەی 3 لەكۆی 300 دەنگدەر 289 دەنگ دراوە.

وێستگەی  4 لەكۆی 300 دەنگدەر 293  دەنگ دراوە.

وێستگەی 5 لەكۆی 300 دەنگدەر 294 دەنگ دراوە.

وێستگەی 6 لەكۆی 216 دەنگدەر 210 دەنگ دراوە.

بنكەی ئامادەیی چەمچەماڵ 

وێستگەی 1 لەكۆی 300 دەنگدەر 296 دەنگ دراوە.

وێستگەی 2 لەكۆی 300 دەنگدەر 298 دەنگ دراوە.

وێستگەی 3 لەكۆی 300 دەنگدەر 296 دەنگ دراوە.

وێستگەی 4 لەكۆی 160 دەنگدەر 159 دەنگ دراوە.

بنكەی بنەڕەتی چەمچەماڵ 

وێستگەی 1 لەكۆی 300 دەنگدەر 293 دەنگ دراوە.

وێستگەی 2 لەكۆی 374 دەنگدەر 363 دەنگ دراوە.

کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ رد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 لە بازنەی هەولێر بۆ دەنگدانی تایبەت ( 48 ) بنكەى دەنگدان دیاریکراوە و لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانیش 14 بنكە، ( 82 هەزار و 470 ) ده‌نگدەر بایۆمەتری کردووە و ( 82 هەزار و 88 ) دەنگدەر کارتی بایۆمەترى وەرگرتۆتەوە و دەنگ دەدەن.

هەروەها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.