کاندیدی ڕەیان کلدانی، لە بنکەی بەغدا بەهۆی دەنگەکانی لیوای تایبەتی سەرۆک کۆمار 721 دەنگی بەدەستهێناوە
کاندیدی ڕەیان کلدانی، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بنکەی بەغدا بەهۆی دەنگەکانی لیوای تایبەتی سەرۆک کۆماری عێراق 721 دەنگی بەدەست هێناوە.
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ رد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
کاندیدی ڕەیان کلدانی، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بنکەی بەغدا بەهۆی دەنگەکانی لیوای تایبەتی سەرۆک کۆماری عێراق 721 دەنگی بەدەست هێناوە.
هەروەها لە سنووری شارۆچکەی شارباژێری بازنەی سلێمانی لە کۆی هەزار و 629 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە و هەزار و 606 کەس دەنگیانداوە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی سەرسوڕمان نوێنەرەکەی ڕەیان کلدانی، واتە چواردە هێندەی یەکێتی دەنگەکانی بردووە، کە دەکاتە %61ی دەنگدانی تایبەتی شارباژێر، لە کاتێکدا هیچ هاووڵاتییەکی پێکهاتەی کلدانی لە ناوچەکە نیشتەجێ نین.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 گەیشتووە، لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە بنکەی دەنگدانی شارباژێر (چوارتا)، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانەکە بەمشێوەیە بووە:
دەنگدار 1629
دەنگی دراو 1606
دانا ئامانج نوێنەری ڕەیان کلدانی 1000 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 135 دەنگ
نەوەی نوێ 48 دەنگ
بەرەی گەل 3 دەنگ