ئاماری نافەرمی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر
سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاماری دەنگدانی تایبەتیی پارێزگای هەولێری بە کوردستان24 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، کە زیاتر لە 42 هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەتدا لە پارێزگای هەولێر بەشدار بوونە و لەو رێژەیەش 36 هەزار و391 دەنگی دروست بووە.
هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی گوت: 42 هەزار و 376 کەس لە پارێزگای هەولێر دەنگیان داوە و لەو ڕێژەیەش 36 هەزار و 391 دەنگی دروست بووە و پێنج هەزار و 985 دەنگ پووچەڵ بووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و بە پلەی یەکەم دێت لە پارێزگای هەولێر و یەکێتیش بە پلەی دووەم دێت.
بەپێی سەرچاوەکە ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
پارتی: 25,677 دەنگ
یەکێتی: 3,491 دەنگ
نەوەی نوێ: 2,203 دەنگ
مونا قەهوەچی: 1,864 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری: 428 دەنگ
یەکگرتوو: 333 دەنگ
هەڵوێستی نیشتمانی: 370 دەنگ
بەرەی گەل: 298 دەنگ
بزووتنەوەی بابلیون: 674 دەنگ
رامی نووری ئودیش دانیال: 577 دەنگ
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
هەروەها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.