ئاماری نافەرمی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی
سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاماری دەنگدانی تایبەتیی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، کە زیاتر لە 57 هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەتدا لە پارێزگای سلێمانی بەشدار بوونە و لەو ڕێژەیەش 43 هەزار و 898 دەنگی دروست بووە.
هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی گوت: 57 هەزار و 709 کەس لە پارێزگای سلێمانی دەنگیان داوە و لەو ڕێژەیەش 43 هەزار و 898 دەنگی دروست بووە و 13 هەزار و 811 دەنگی پووچەڵ بووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، یەکێتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و بە پلەی یەکەم دێت لە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی سەرچاوەکە ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
پارتی: 2,978 دەنگ.
یەکێتی: 26,361 دەنگ.
کۆمەڵی دادگەری: 984 دەنگ.
یەکگرتوو: 736 دەنگ.
نەوەی نوێ: 3,877 دەنگ .
هەڵوێستی نیشتمانی: 1,040 دەنگ.
بەرەی گەل: 1,184 دەنگ.
دانا ئامانج نەجیب: 2,998 دەنگ.
نەجدەت نووری محەممەد: 1,810 دەنگ.
زینا عادل عەلی: 568 دەنگ.
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
هەروەها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.