ئاماری نافەرمی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک
سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاماری دەنگدانی تایبەتیی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، لە کۆی 23 هەزاری دەنگی جیاکراوە لە دەنگدانی تایبەتدا لە پارێزگای دهۆک پارتی زۆرینەی بەدەست هێناوە.
هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی گوت: لە کۆی 23 هەزار دەنگی جیاکراوەدا لە پارێزگای دهۆک، پارتی پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و یەکگرتوو پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.
بەپێی سەرچاوەکە ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
پارتی: 19 هەزار دهنگ
یەکگرتوو: هەزار و 434 دهنگ
یەکێتی: هەزار و 161 دەنگ
نەوەی نوێ: 89 دەنگ
لایەنەکانی دیکە: 739 دەنگ
کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
هەروەها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.