بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر گەڕەکی ماڵی ناتانیاهۆ
شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایانگەیاندووە "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر باڵەخانەیەکی گەڕەکێک کەوتووە لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل."
ئاماژە بەوەش کراوە "فڕۆکەکە بە دووری 70 کیلۆمەتر لە لوبنانەوە فڕیوە و بەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکێکی ئیسرائیل کەوتووە نزیک ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ."
ئەمە سێیەم ڕووداوە لە ماوەی ئەم هەفتەیە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە بکرێتە ناو جەرگەی ئیسرائیل.