باشترین جۆری چەرەزات بۆ دابەزاندنی کێش

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی چەرەزات دەخۆن، سوودی زۆری تەندروستی لێ وەردەگرن. ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی چەرەزات دەخۆن، ئەگەری قەڵەوییان کەمە.

بیانکا تامبورێلۆ، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "چەرەزات خۆراکێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە پڕە لە چەورییە تەندروستەکان، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێربوون و بڕێکی باش کالۆری تێدایە، بۆیە  هەوڵبدە ڕۆژانە 1-2 ژەم  چەرەزات بخۆیت."

سوودەکانی بادەم بۆ دابەزاندنی کێش

بادەم ماددە خۆراکییە کوالیتی بەرزەکان بۆ جەستەت دابین دەکات، کە ڕەنگە یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دابەزاندنی کێشت.

سامانتا ماکلیۆد پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "دوو ژەم بادەم زیاتر لە 7 گرام ڕیشاڵی تێدایە. هەروەها دەرکەوتووە ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ وەک بادەم یارمەتی کەمکردنەوەی هۆکارەکانی هەوکردن لە جەستەدا دەدەن ."

هەروەها ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە وەک بادەم پەیوەندییان بە باشتربوونی میتابۆلیزم و کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و باشترکردنی کارکردنی هەرسکردن و ڕەنگە تەنانەت کەمتربوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە هەبێت.

دوو ژەم بادەم زیاتر لە 12 گرام پرۆتینی تێدایە، ئەمەش وایکردووە کە زۆر باش بێت بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ماسولکەکانت.

جۆرەکانی تری چەرەزات بۆ دابەزاندنی کێش

گازۆ

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی گازۆ ڕەنگە یارمەتیت بدات بۆ پاراستنی پێکهاتەی جەستەیەکی تەندروست.

گوێز

خواردنی گوێز ئەو بەشەی مێشک چالاک دەکات کە برسێتی و ئارەزووی خواردن کۆنترۆڵ دەکات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment