نەتەوەیەكگرتووەكان: ژمارەی دانیشتوانی ئۆكرانیا بۆ 10 ملیۆن كەس كەمیكردووە

پەنابەرانی ئۆکرانیا
پەنابەرانی ئۆکرانیا

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشکرای دەکات، رێژەی لەدایكبووون و مناڵ خستنەوە لە ئۆکرانیا زۆر كەمە و ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بۆ 10 ملیۆن كەس كەمیكردووە.

ەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: لەوەتەی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، ژمارەی دانیشتوانی ئۆكرانیا بۆ 10 ملیۆن كەس كەمیكردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سندووقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان، بەهۆی كۆچ و ئاوارەبوونی ملیۆنەها كەس، ژمارەی دانیشتوانی ئۆكرانیا بۆ 10 ملیۆن كەمیكردووە.

نەتەوەیەكگرتووەكان دەشڵێت، بەهۆی ئەو جەنگەوە، خەریك بوو دیمۆگرافیای ئۆكرانیا بگۆڕێت، كە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی ئۆكرانەی روویان لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق كردووە.

روونیشیكردەوە، ئۆكرانیا لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە بەرەو پیربوون دەچێت، چونكە رێژەی لەدایكبووون مناڵ خستنەوە زۆر كەمە.

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی ئۆكرانی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە، نزیكەی 6.7 ملیۆن هاوڵاتییانی ئۆكرانی وڵاتەكەیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە و جیا لەوەش دەیان هەزار كەسی دیكەش كوژراون.

لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، دەیان هەزار ئۆکرانی کوژران و ئاوارەبوون، هەروەها بەشێكی زۆریان بە زۆرەملێ گواسترانەوە بۆ خاکی ڕووسیا، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکرانیاش لەلایەن ڕووسیاوە داگیر کراوە.