کەرکووک..ناوچەیەكی شوێنەواری دۆزرایەوە

کەرکووک
کەرکووک

ناوچەیەكی شوێنەواری لە كەركووك دۆزرایەوە کە 100 پارچەی شوێنەواری تێدا بوو.

دەستەی گشتی شوێنەوار و كولتووری عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای كەركووك دوای كنە پشكنین، ناوچەیەكی شوێنەواری دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ پێش چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق، ناوچەكە كنە و پێشكنینی بۆ كراوە و مێژووەكەی بۆ سەردەمانی بابلییەكان و هەزارەی دووەم و سێیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ناوچەكەدا 100 پارچەی شوێنەواری و پاشماوەی یەكەی دروستكردن و شوێنی دروستكردنی سیرامیك دۆزراونەتەوە.