لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە.

سێشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە، دەڵێت: لە ( 75 ٪ ) کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە.  

 وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە بەرواری ( 2024/8/25 ) تا ڕۆژی ( 2024/10/18 )، ( 105،560 ) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە. 

دەشڵێت: لەو ژمارەیە زیاتر لە (35000 ) هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە ( 20000 ) هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە ( 7000 ) کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی ( 6000 ) هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی ( 35000) هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.                                                                                            ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی ( 140 ) هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە ( 75 ٪ ) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.