چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان دڵی هاوسه‌ره‌كانیان خۆش بكه‌ن

ئافره‌ت چۆن ده‌توانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵخۆش بكات؟ ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێ نادات و وه‌كوو پێویست خۆشی ناوێت و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رنابڕێت، چه‌ندان ڕێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه پێچه‌وانه‌وه بكاته‌وه.
زۆربه‌ی پیاوان هه‌ست و پێویستییه‌كانیان زۆر ده‌رنابڕن؟ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ندێك قورسه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئافره‌تان ده‌توانن نهێنی ناخی پیاوان ئاشكرا بكه‌ن و هه‌ست و پێویستییه‌كانیان پێ ده‌رببڕن كاتێك خۆشه‌ویستی خۆیانیان بۆ نیشان ده‌ده‌ن. پسپۆران ئاماژه‌یان به چه‌ندان ڕێگه و میكانیزم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بتوانن خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كانیان بۆ خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه و دڵخۆشیان بكه‌ن، گرنگترینیش ئه‌مانه‌ن:
-گرنگیدان به جلوبه‌رك
ئافره‌تان گرنگه له هه‌موو كاتێكدا گرنگی جلوبه‌رگی ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه و تایبه‌تیان بده‌ن.
-نوێكردنه‌وه‌ی ڕۆمانسیه‌ت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ڕاگرتنی ڕۆمانسیه‌ت له نێوان هاوسه‌ران دوای ماوه‌یه‌ك كه به‌رپرسیاریه‌تییان ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئافره‌ت توانای هه‌یه جارێكی دیكه پشكۆی ڕۆمانسیه‌ت له ببووژێنێته‌وه، بۆ نموونه ده‌توانێت چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌وام یاخود له كاره‌كه‌ی، مۆمێكی بۆ دابگیرسێنێت.
-نامه‌گۆڕینه‌وه
ئافره‌ت ده‌توانێت ڕۆژانه چه‌ند جارێك نامه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بگۆڕێته‌وه و خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی خۆی بۆ نیشان بدات و پێی بڵێت "ئازیزه‌كه‌م چاوه‌ڕوان و تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌تم."
-گرنگیدان به بواری سێكسی
مانه‌وه‌ی ژیانی سێكسی له نێوان هاوسه‌راندا ده‌بێت له‌پێشینه‌ی په‌یوه‌ندییه زیندووه‌كانیان بێت. بۆیه گرنگه ئافره‌ت له‌م ڕووه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بكات و كاتی گونجاوی بۆ ته‌رخان بكات.
-پێدانی پانتایی و ڕووبه‌ری كه‌سایه‌تی
نابێت ئافره‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕووبه‌ر و پانتایی كه‌سایه‌تیی بێبه‌ش بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌رفه‌تی پێ بدات له كاتی پشوودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بگۆڕێته‌وه.
-پێدانی بوار بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و قسه و كارانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ دڵته‌نگ ده‌بێت
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر زانی هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵته‌نگه و كێشه‌ی هه‌یه، باشتر وایه خواردن یان خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاماده بكات و دواتر به هێمنی بیدوێنێت و به‌شداری كێشه‌كه‌ی بكات و به‌یه‌كه‌وه چاره‌ی بكه‌ن.
-ئاماده‌كردنی خواردنێك كه به لای هاوسه‌ره‌وه باشترینه
ده‌گوترێت "كلیلی دڵی پیاو سكیه‌تی." ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت شه‌یدای خواردن بوو، ئه‌و خواردنه ئاماده بكه كه ئه‌و پێی خۆشه.
-وا نیشان بده ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات له پێناوی تۆیه
-له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیت به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ت دوودڵ مه‌به
-گه‌شبینی و ئه‌رێنی
به‌رده‌وام هه‌وڵ بده و وا نیشان بده كه تۆ كه‌سێكی ئه‌رێنی و گه‌شبینی، با ڕووت گه‌ش و كراوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م په‌رۆشی گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ لای تۆ
-به ڕێزه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه
با ڕێز و به‌ها له نێوانتاندا هه‌بێت و به وشه‌ی برینداركه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت قسه مه‌كه.
-متمانه‌ی پێ بكه
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به و متمانه به توانا و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بكه‌ن و هانی بده و پێی بڵێ كه تۆ خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رز و به‌توانایت و هه‌رگیز شكست ناهێنیت
-ڕێز له بڕیاره‌كانی بگره
هه‌ر كات هاوسه‌ره‌كه‌ت پلانی بۆ هه‌ر كارێكی تایبه‌ت و گشتی خێزانه‌كه‌ت دانا، ڕێزی لێ بگره و یارمه‌تی بده ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕاشی نه‌بوویت، به نه‌رم و هێمنییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه.
-گرنگی به ئاره‌زووه‌كانی بده‌ن
زۆر گرنگه ئافره‌تان گرنگی به ئاره‌زووی هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن و ئه‌گه‌ر توانیان له‌گه‌ڵیان به‌شدار بن.
-مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی
گرنگی به كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بده وه‌كوو چۆن گرنگی به كه‌سوكاری خۆت ده‌ده‌ت و هه‌وڵ بده ببیته جێی متمانه‌یان و به شێوه‌ی پێویست و گونجاو تێكه‌ڵاویان ببه و له ڕێگه‌ی نامه‌گۆڕینه‌وه یاخود ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌یت و بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه بانگهێشتیان بكه‌یت.
-هانی بده
هه‌میشه هه‌وڵ بده كه تۆ یه‌كه‌م كه‌س بیت هانی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده‌یت له كاركردندا له پاڵیدا بوه‌ستیت.
-دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه
ئه‌گه‌ر پێویستی كرد داوای لێ بكه‌ن له ئه‌ركی ماڵدا یارمه‌تیت بدات یاخود به‌یه‌كه‌وه بازاڕ بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه نان ئاماده بكه‌ن و ماڵ پاك بكه‌نه‌وه.
-سه‌رزه‌نشتكردن
هه‌رگیز سه‌رزه‌نشتی هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه له كاتێكدا ئه‌ركی ئه‌و له ده‌ره‌وه و له كاركردن قورسه، هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی مه‌كه كاتێك به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه كارێك كه پێت سپاردووه بیری چووه.
-سه‌رقاڵنه‌كردن
هه‌وڵ بده خۆت له سه‌رقاڵكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت به كاری بچووك و كێشه‌ی بێ‌مانا به دوور بگری، چونكه سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه‌ی گه‌وره.
-هاوڕێیه‌تی
به‌رده‌وام هه‌وڵ بده وه‌كوو هاوڕێ به له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، چونكه زۆربه‌ی هاوژینان له بیری ده‌كه‌ن كه خۆشه‌ویستی و ڕۆمانسیه‌ت بنه‌مای هاوڕێیه‌تی نێوان هاوسه‌رانن.