لایەنە سوننەکان: تەنیا دوو ڕێگەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هەیە

ژماره‌یه‌ك له پارت و لایەنی سیاسی سوننه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی خۆیان به ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه نیشتمانییه‌كان نێوان پارت و لایه‌نه سیاسییه شیعی، سوننی و كوردییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
چوارشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، هه‌ر یه‌ك له حزبی ته‌قه‌دوم، جه‌ماهیری وه‌ته‌نی، حه‌سم، پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی، سه‌داره و ده‌ستپێشخه‌ری، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "لەسەر بنەمای هەڵوێستی ڕاگەیەندراویان، لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی بنیاتنانی پرۆسەی سیاسی پابه‌ندبوونی خۆیان به ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه نیشتمانییه‌كان نێوان پارت و لایه‌نه سیاسییه شیعی، سوننی و كوردییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه."
ته‌قه‌دوم، جه‌ماهیری وه‌ته‌نی، حه‌سم، پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی، سه‌داره و ده‌ستپێشخه‌ری هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن "سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نیا دوو ڕێگه‌یان له به‌رده‌مدایه، یەکەمیان ئەوەیە کە هەموو لایەنە کێبڕکێکارەکان کاندیدەکانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه بکشێننەوە، هەروەها هەموو هێزە نیشتمانییەکانی كۆبوونه‌وه‌كان پابەندی پشتگیریکردنی مەحموود مه‌شهەدانی بكه‌ن به‌تایبه‌تی، کە له لایه‌ن زۆرینەی پەرلەمان و سوننییەكان پشتگیری ده‌كرێت."
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه "ڕێگه‌ی دووه‌م یاخود بژاردەی دووەم، بریتییه له گرتنه‌به‌ری ڕێکاری یاسایی لە په‌رله‌مان بۆ کاندیدکردنی کاندیدێکی نوێ لە لایه‌ن زۆرینەی سیاسی سوننە كه هه‌ر یه‌ك له (ته‌قه‌دوم، جه‌ماهیری وه‌ته‌نی، حه‌سم، پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی، سه‌داره و ده‌ستپێشخه‌ری) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و پشتگیری بكه‌ن."
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه "بەردەوامیی هەوڵی هەندێک بۆ ڤیتۆكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنەکە لە هەندێک کاتدا و لێدانی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە کاتەکانی دیکەدا، دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و لەدەستدانی متمانە لە نێوان پێکهاتەکان و لایەنەکاندا، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بنه‌ماكانی سیستەمی سیاسی و دامه‌زراوه‌كان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ناچاریان دەکات بایکۆتی هه‌ر دانیشتنێك بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مان."