لە زیقار بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە چەندان چالاکوان دەستگیر کراون

بەمدوایانە پارێزگای زیقار هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندەرانی تشریینی بەخۆیەوە بینیوە، بەوهۆیەوە دەیان کەس دەستگیرکراون.

چالاکوانان هۆشداریی دەدەن ئەگەر دۆخی زیقار وا بەردەوام بێت خۆپیشاندان و گرتنی ڕێگەکان دەست پێ دەکەنەوە.

هاوکات، بەرپرسانی حکوومەتی خۆجێی زیقار دەڵێن؛ داوایان لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە فەرمانی دەستگیرکردنەکان هەڵوەشێننەوە تا دۆخی پارێزگاکە خراپتر نەبێت.

چالاکوانان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناڕازیبوون وترسی خۆیان لە دۆخی ئەمنیی شارەکە دەردەبڕن، دۆخەکە بەجۆرێک خراپە، بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و گرتنی ڕێگەکان و داخستنی دامەزراوە حکوومییەکان. چالاکوانان داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەن فەرمانی دەستگیرکردنەکانیان هەڵوەشێنێتەوە.

هاووڵاتییەکی زیقار بە کوردستان24 دەڵێت: "گومانی تێدانییە ئەگەر ئەم فەرمانی دەستگیرکردنانە بەردەوامن بن، کە هیچ بنەمایەکیان نییە کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنیی پارێزگای زیقار دەبێت، چونکە لە ڕابردوودا ئەزموونی خراپی هاوشێوەمان بینیوە".

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: "ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەرچووە، بەتایبەت ئەو چالاکوانانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی تشرینیان کردووە. ئێمە پشتیوانی جێ بەجێکردنی یاسا دەکەین. بەڵام پێویستە جێبەجێکردنی یاسای لە ڕێگەی میکانیزمی یاساییەوە بێت".

بەرپرسانی وای دەبینن دۆخی پارێزگای زیقار بەرەو شۆڕشێکی دیکە بڕوات، ئەوەش بەهۆی ئەو گەنجانەی داوای گۆڕانکاری لە دۆخی ژیان و هەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

لەسەر حکوومەتی ناوەندیش پێویستە فەرمانی دەستگیرکردنەکان هەڵوەشێنێتەوە لەسەر ئەو گەنجانەی داوای گۆڕانکاری دەکەن لە دۆخی تاڵی ژیانیان لە پارێزگای زیقار.

لای خۆیەوە ئەحمەد خەفاجی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقارگوتی: "دوای ساڵانێک لە خۆپیشاندانەکانی تشترین، داوامان لە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار کردووە لێبوردن دەربکەن بۆ ئەو چالاکوان و خۆپیشاندەرانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە. ئەم دەستپێشخەریەی ئێمە کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی ئەمنیی زیقار و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ دەبێت".

خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار بەدەوامن، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داوکارییەکانیان لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە، خۆپیشاندەران پەنا بۆ گوشاری زیاتر و جیاوازتر دەبەن بۆ ناچارکردنی بەرپرسان لە وەڵامدانەوەیان. لەوانەش بڕینی ڕێگەی نێوان پارێزگاکان، سوتاندنی تایە و داخستنی فەرمانگە حکوومەییەکان".

 
Fly Erbil Advertisment