گرێ کوێرەی کردنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لای کێیە؟

ژماره‌یه‌ك له پارت و لایەنی سیاسی سوننه‌كان پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه و دوو ڕێگه چاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان هاوپه‌یمانی حه‌سم ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر شه‌ممه یه‌كلا نه‌بێته‌وه، پۆسته‌كه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه. هه‌رچی لایه‌نه شیعهكانیشه ده‌ڵێن: تا هێزه سیاسییه‌كان ڕێك نه‌كه‌ون، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه ناچێت.
هێزه سیاسییه سوننییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان به ئاڕاسته‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان چڕكردۆته‌وه، كه نزیكه‌ی ساڵێكه به‌هۆی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی و دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسییه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌ش هێزی سیاسی سوننه دوو ڕێگه‌چاره بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچوونی وایه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ڕێگه خۆش ده‌كات كاندیدی نوێ بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكرێت.
هه‌ر یه‌ك له پارتی ته‌قه‌دوم، جه‌ماهیری وه‌ته‌نی، حه‌سم، پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی، سه‌داره و موباده‌ره، ڕایانگه‌یاندووه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نیا دوو ڕێگه هه‌یه، ئه‌ویش لایەنە کێبڕکێ کارەکان کاندیدەکانیان بۆ پۆسته‌كه بکشێننەوە، هەروەها هەموو هێزەكان پشتگیری کردنی مەحمود مه‌شهەدانی بكه‌ن، چونكه له لایه‌ن زۆرینەی پەرلەمان و سوننییەكان پشتگیری ده‌كرێت.
هەروەها ڕێگه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ڕێکاری یاساییه له په‌رله‌مان بۆ کاندیدکردنی کاندیدێکی نوێ بگیرێته‌به‌ر.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هێزه شیعه‌كان، عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌دووری ده‌زانێت ڕۆژی شه‌ممه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، ناشكرێت سالم عیساوی، ناچار بكرێت لهكێبڕكێكه بكشێته‌وه، بۆیه تا هێزه سیاسییه‌كان ڕێكنه‌كه‌ون، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكرێت.
فه‌تلاوی ده‌شڵێت، كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كه، به هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، كه ڕێگه ده‌دات كاندیدی دیكه پێشكه‌ش بكرێت، ڕوونه ئه‌م پۆسته به‌بێ ده‌نگی 167 په‌رله‌مانتار یه‌كلا نابێته‌وه.
هاوكات، ئه‌یاد جبووری، جێگری ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی حه‌سم بۆچوونی وایه، چوار كاندید هه‌ن كێبڕكێی ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایه‌نێكی شیعه پشتگیری له سالم عیساوی ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ممه یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، ئه‌وكات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه، هاوكات سه‌ركه‌وتنی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به ئه‌دای مه‌نده‌لاوییه‌وه گرێدراوه، ڕه‌نگه له‌ناكاو دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.