رووماڵ

موسەننا ئەمین: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت لەو هەڵبژاردنە ساختەکاری کرابێت

موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووە
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتوو دەڵێت: دوای ئەوەی بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان لەبەرچاویان خرایە ژێر تاقیکردنەوە، ئەوە ڕوون بووەوە کە بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری لە لێدانی مۆرێکی دیکە بۆ سەر وەرقەی دەنگدان لەناو ئامێرەکە نییە. هاوکات جەختی لەوە کردەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت لەو هەڵبژاردنە ساختەکاری کرابێت.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024 موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیدا ئاشکرای کرد، لە 24ـی مانگ نووسراوێکمان ئاراستەی کۆمیسیۆن کرد و سێ داواکارییمان تێیدا خستەڕوو، یەکەم؛ داوامان کردبوو کە رێگە بدرێت ئەو ئامێرانەی کە لە دەنگدان بەکار هێنراوە، تێست بکرێت و بخرێتە ژێر تاقیکردنەوە. خاڵی دووەم؛ وێنە دەنگی هەموو بەشداربوونی هەڵبژاردن بدرێت بە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. سێیەمیان؛ ئەو دەنگدانەی کە پووچەڵ کراونەتەوە بدرێن بە لایەنە سیاسییەکان.

ئەو ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، چەند ئامێرێکی دەنگدان خرانە ژێر لێکۆڵینەوە، یەکێ لەو ئامێرانە بە دەرنافیز لەژێر جاومان کرایەوە و پارچەکانی هەڵوەشێنرایەوە، ئێمە هەموو پارچەی ئامێرەکەمان بینی ئەو بۆچوونانەی کە لەناو خەڵکدا هەیە ئێمە بۆمان دەرکەوت کە وانییە، لەوانە کە مۆرێکی دیکە هەبێت  لەنێو ئامێرەکە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەنگەکان.

ناوبراو دەڵێت: دەرکەوت توانای سڕینەوەی مۆرەکەی سەر وەرەقەی دەنگدان ئەستەمە و هیچ ئامێرێک ناتوانێت ئەو کارە بکات، مۆرەکەش پێکهاتەیەکی کاربۆنی تایبەتە ئێمە خۆمان تێستمان کرد.

هاوکات ئاشکرای کرد، ئەم تاقیکردنەوانەی ئەمڕۆ ئەوەی سەلماند کە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێن مۆری دەنگدان سراوەتەوە. هاوکات گوتی: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە بیسەلمێنێت کە لەو هەڵبژاردنە ساختەکاری کرابێت.

ناوبراو گوتیشی: بەبێ بوونی بەڵگە ئێمە ناتوانین ئەوە بسەلمێنین کە لەم هەڵبژاردن ساختەکاری کرابێت.

 

دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌ندرێت

مەڕوان محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی 198 سکاڵا تۆمار کراون  زۆربەشیان ڕەتک راونەتەوە، ئەو سکاڵایانەشی سەوزن لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و دوای یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی لەم هەفتەیە ڕادەگەیەنرێت و دوای ئەنجامی کۆتایی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگای تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەکرێتەوە.

 

به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان نیازی كشانه‌وه‌یان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌یه‌

ژمارەیەک لەو لیست و لایەنە سیاسییانەی لە هەڵبژاردن دەنگی پێویستییان نەهێناوە باس لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی دەکەن، بەڵام بە بڕوای چاودێرانی سیاسی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەڵبژاردن خاوەنی 78 کورسی پەرلەمانین، بۆیە کشانەوەی چەند لایەنێک کە خاوەن ژمارەیەکی کەمی دەنگ و کورسی پەرلەمانین کاریگەری گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان درووست ناکات.

عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە کوردستان24ـی گوت: کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی بیرۆکەیەکە لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەم بیرۆکەیەش لەوە هات ئەم هەڵبژاردنە پاک و بێگەرد نەبوو، ئامێری دەنگەکان جێگەی گومان بوون.

 

دوو لە دەنگە ناڕازییەکان کۆمەڵی دادگەری و بەری هەڵوێستن

کۆمەڵی دادگەری و بەرەی هەڵوێست، کە بەهەردووکیان 7 کورسی پەرلەمانییان بەدەستهێناوە و ناڕازین لە دەنگەکانیان. یەکەم و دووەم و سێیەمی هەڵبژاردنەکەش کە پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێن، خاوەنی 78 کورسی پەرلەمانین.

بۆیە بە بڕوای مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی، کە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، کشانەوەی حزبە بچووکەکان هیچ لە هاوكێشەی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان ناگۆڕێت.

باسی لەوەش کرد، ئەوەی لە پەرلەمان بکشێتەوە کورسییەکانی دابەش دەبێت بەسەر یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن.

بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی و فەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رابگەیەنێت، ئیدی دوای ئەوە چاوەڕوان دەکرێت دانووستانی سیاسی نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەست پێدەکات.

 

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

ڕۆژی هەینی، 18ـی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە.

دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024 عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دەڵێت: 2087972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان کردووە، ئەمڕۆ %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامەکان بەرایین و تانەیان لێنادرێت، و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی ئەو کاتە تانەی لێدەدرێت.

 

رێژەی دەنگدانی گشتی و تایبەت:

2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 ژمارەی دەنگدەر

2 ملیۆن و 87 هەزار و 972 ئەو کەسانە دەنگیان داوە.

ژمارەی بنکەی تایبەت و گشتی : 7 هەزار و 70 بنکە بووە.

 

ژمارەی دەنگدەر لە هەولێر:

ملیۆنێک و 23 هەزار 606 کەس

762929 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 74.53%

بنکەکانەی دەنگدان: 2520 بنکە، دەنگی  13 بنکە ڕانگەیەندراوە بەهۆی کێشەی ئامێرەکان

 

ژمارەی دەنگدەر لە سلێمانی:

 ملیۆنێک و 87192 دەنگدەر

715 هەزار و499 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 65.81% 

بنکەی دەنگدان: 2650 بووە، لە 535 بنکە دەنگ دراوە.

ئەو بنکانەی کە دەنگیان لێ کۆنەکراوەتەوە 6 بنکە بووە بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکان

 

ژمارەی دەنگدەر لە هەڵەبجە:

60 هەزار و 252: مافی دەنگدانیان هەبوو.

 41 هەزار و 671 کەس دەنگیان داوە. بە ڕێژەی 69.16%

ژمارەی بنکە: 28 بنکە.

وێستگە: 139 وێستگە.

 

ژمارەی دەنگدەر لە دهۆک:

722397 دەنگدەر.

 564494 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی دەنگدان 78.14% بووە.

ژمارەی بنکە: 297 بنکە لەگەڵ 1738 وێستگە.

دەنگی 7 وێستگە ڕانەگەیەندراوە بەهۆی بوونی کێشە لە ئامێرەکان.

 

دەنگی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:

پارتی: 809،197

یەکێتی:408،141

نەوەی نوێ: 290،991

یەکگرتوو:116،981

هەڵوێست:55،775

کۆمەڵ:64،710

بەرەی گەل:33،365

گۆڕان:11،621

هاوپەیمانی کوردستانی:12،929

 

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بەپێی ئەنجامی بەرایی:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی

 

ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 809,197 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 408,141 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 290,991 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:  116,981 دەنگ 

ڕەوتی هەڵوێست: 55,775 دەنگ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 64,710  دەنگ

بەرەی گەل: 33,365 دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان: 11,621 دەنگ

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 12,929دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 5,503 دەنگ

 

ناو و دەنگی کاندیدانی دەرچووی پارتی بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن:  (کۆی گشتی: 39)

1. هەڵگورد نەجیب عوسمان: 18823 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2. ئەحمەد محەممەد نوح: 18548 دەنگ (بازنەی هەولێر)

3. ڕۆژ سالار حەميد سەدرەددين: 15904 دەنگ (بازنەی هەولێر)

4. شەهرام عەلی كەژۆ: 14324 دەنگ (بازنەی هەولێر)

5. ڤالا فەريد ئیبراهيم حوسێن: 13483 دەنگ (بازنەی هەولێر)

6. زەمان حەسن ئەحمەد ڕەسوول: 13277 دەنگ (بازنەی هەولێر)

7. مەزن هيمداد ئەنوەر ڕەشيد: 12702 دەنگ (بازنەی هەولێر)

8. خۆشناو سديق عەلی برايم: 10770 دەنگ (بازنەی هەولێر)

9. عوسمان قادر ئیبراهيم شاهين: 10551 دەنگ (بازنەی هەولێر)

10. سەعدی خدر ئەحمەد مامک: 10272 دەنگ (بازنەی هەولێر)

11. نەسرەت سۆفی عەلی ئیسماعيل: 8891 دەنگ (بازنەی هەولێر)

12. جەوهەر نامق سوار خزر: 8570 دەنگ (بازنەی هەولێر)

13. سەروان ئەحمەد عەودى ئەحمەد: 8378 دەنگ (بازنەی هەولێر)

14. ئەڤين فەتاح حاجى مام ئۆمەر: 5301 دەنگ (بازنەی هەولێر)

15. ئالان ئەسكەندەر قادر عومەر: 4698 دەنگ (بازنەی هەولێر)

16. سەميرە حەسەن حەميد: 3683: دەنگ (بازنەی هەولێر)

17. پاكستان حەمەدئەمين يوسف: 3575 دەنگ (بازنەی هەولێر)

18. بەهجەت عەلی ئیبراهيم مستەفا: 23603 دەنگ (بازنەی دهۆک)

19. ژێهات ئیبراهیم عەلی ملو: 14750 دەنگ (بازنەی دهۆک)

20. ڤەهێل شێروان عەبدولواحد ملو: 13590 دەنگ (بازنەی دهۆک)

21. سەردار خەليل علو سلێمان: 11754 دەنگ (بازنەی دهۆک)

22. ڕێناس عیززەت عارف: 11737 دەنگ (بازنەی دهۆک)

23. سەليم شەعبان محەممەد: 11431 دەنگ (بازنەی دهۆک)

24.  ئیبراهیم محەممەد ساڵح: 11412 دەنگ (بازنەی دهۆک)

25. بنستانی عسمەت دينۆ بيری: 11301 دەنگ (بازنەی دهۆک)

26. كلحێ محەممەد كلحێ تاهر: 11256 دەنگ (بازنەی دهۆک)

27. جەگەر عەبدولعەزيز هەرکی: 10786 دەنگ (بازنەی دهۆک)

28. برزۆ عەبدی ئەحمد سوورچی: 10242 دەنگ (بازنەی دهۆک)

29. باسل عەزە ڕەمەزان گۆران: 10219 دەنگ (بازنەی دهۆک)

30. وشيان خوديدا ئومەر ساڵح: 9595 دەنگ (بازنەی دهۆک)

31.  ڤەژين عەبدولڕەحمان محەممەدئەمين: 9090 دەنگ (بازنەی دهۆک)

32. هاڤين سەعيد خزر عومەر: 8755 دەنگ (بازنەی دهۆک)

33. ڕۆژان جەبار محەممەد حوسێن: 8644 دەنگ (بازنەی دهۆک)

34. ژيان سەڵاحەدين عيسا ئەحمەد: 8102 دەنگ (بازنەی دهۆک)

35. ڕۆژان زيوەر محەممەدئەمين مەولوود: 7020 دەنگ (بازنەی دهۆک)

36. مەرد عەلی ڕەسول خاڵه: 2968 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

37.  بەختيار حەمەساڵح ئەحمەد وەلى: 1911 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

38.  كەژان محەممەد كەريم عەباس: 1656 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

39. ژاكاو عەبدوڵڵا حەمەساڵح ميران: 470 دەنگ (بازنەی هەڵەبجە)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی دەرچووی یەکێتی بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن:  (کۆی گشتی: 23)

1. شاڵاو کۆسرەت ڕەسوول عەلی: 24417 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2. محەممەد فەيسەڵ كەريم خان: 9684 دەنگ (بازنەی هەولێر)

3. جووتيار يوسف سەعيد ئیسماعيل: 5665 دەنگ (بازنەی هەولێر)

4. هەردی سەڵاحەددين ئەحمەد ڕۆستەم: 5382 دەنگ (بازنەی هەولێر)

5. نيشتمان مستەفا ئەحمەد حەمەدئەمين: 1795 دەنگ (بازنەی هەولێر)

6. داستان بەهرام ڕەسول حەسەن: 1468 دەنگ (بازنەی هەولێر)

7. ئومێد عەلی حەمەساڵح: 17421 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

8. ميران محەممەد عەباس حەسەن: 17051 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

9. دێكان حەيدەر ڕەحيم عەبدولقادر: 12316 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

10. هەڵمەت هۆشيار كەريم محەممەد: 10839 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

11. محەممەد تەها قادر مستەفا: 10321 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

12. سالار ڕەفيق حەسەن ئەحمەد: 10155 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

13. سەرخێل نەجمەدين محەممەد ئەحمەد: 7272 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

14. ئازاد محەممەدئەمين حەسەن حوسێن: 7004 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

15. سەرهەد محەممەد قادر محەممەد: 6575 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

16. ڕەوەز ئەحمەد محەممەد مەعرووف: 6325 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

17. لاوين مەحموود عەلی نادر: 6111 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

18. شنيار ئەنوەر حەسەن ئەحمد: 4755 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

19. شيرين يونس عەبدوڵڵا عەزيز: 3581 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

20. شلێر غەفور ساڵح ڕەسوول: 3551 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

21. ئەژين ئەحمەد ڕەشيد حاجی ئەمين: 2970 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

22. ڤەژين دێوالی ڕەمەزان فەتاح: 2503 دەنگ (بازنەی دهۆک)

23. بەرزان عوسمان محەممەد ئەحمەد: 5224 دەنگ (بازنەی هەڵەبجە)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی دەرچووی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 15)

1.    دياكۆ فارووق جەميل سادق: 18429 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2.    كوردەوان جەمال محەممەد ئیبراهيم: 8064 دەنگ (بازنەی هەولێر)

3.    خالد محەممەد نادر ڕەشيد: 6493 دەنگ (بازنەی  هەولێر)

4.    گۆران زاهیر عوسمان: 5366 دەنگ (بازنەی هەولێر)

5.    سەوسەن كاكەمەم محەممەد مەولوود: 1985دەنگ (بازنەی هەولێر)

6.    محەممەد سلێمان محەممەد ساڵح: 20759 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

7.    ئەکبەر غەريب ئەحمەد محەممەد:  11665 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

8.    مەهدى عەلى عەبدوڵڵا ڕەحيم:  7951 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

9.    ئازاد كەريم محەممەد قادر:  7622 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

10. هێشوو غەريب محەممەد فەرج خەسرۆ:  4101 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

11.  عەدنان حوسێن حەسەن عەلی:  3744 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

12. داريوش عەلى عەبدولسەلام محەممەد:  3531 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

13. خۆشی فەرەيدوون عومەر حوسێن:  2523 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

14. شڤان سەعيد عومەر سەعيد: 17388 دەنگ (بازنەی دهۆک)

15.  سيپان سالم حەسەن محەممەد سەعيد: 7351 دەنگ (بازنەی دهۆک)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 7)

1.    بوخاری جەميل عەلی پيرداود: 8801 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2.    مستەفا عەبدوڵڵا وسو محەممەد: 9585 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

3.    فاتح محەممەد سلێمان ئەحمەد: 6671 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

4.    هەڵالە محەممەد ئەڵماس هەمزە: 3322 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

5.    ئیسلام سەعدی عەلی مامک: 9708 دەنگ (بازنەی دهۆک)

6.    هەلز ئەحمەد محەممەد حەسەن: 4006 دەنگ (بازنەی دهۆک)

7.    کاوە عەلی كەريم محەممەد: 5249 دەنگ (بازنەی هەڵەبجە)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی ڕەوتی هەڵوێست بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 4)

1.    سارا موحسین قادر عەلی: 332 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2.    گەلاوێژ حەمزی سەلیم تەها: 116 دەنگ (بازنەی دهۆک)

3.    عەلی حەمەساڵح تەها محەممەد: 16891 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

4.    سازگار فەريق عەبدوڵڵا محەممەد: 734 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 3)

1. عەبدولستار مەجيد قادر مەعرووف: 7659 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2. عومەر عەبدوڵڵا فەتاح محەممەد: 7681 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

3. سيروان حەمەخان ڕەحيم: 2174 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی بەرەی گەل بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 2)

1.  لاهوور جەنگی بورهان نووری: 10975 دەنگ (بازنەی سلێمانی)   

2.    ئالا غائب حوسامەدين فەخری: 227 دەنگ (بازنەی هەولێر)

 

ناو و دەنگی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 1)

   جوانڕۆ محەممەد ئەحمەد حەمه: 1558 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

ناو و دەنگی کاندیدانی هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن: (کۆی گشتی: 1)

   سەوسەن بابەكر مەجيد محەممەد: 106 دەنگ (بازنەی سلێمانی)
 

ناوی کاندیدانی سەرکەوتوو بۆ پێنج کورسیی کۆتا: (4 پیاو و 1 ژن)

1-ڕامی نووری: 6752 دەنگ (بازنەی هەولێر)

2-مونا قەهوەچی: 3664 دەنگ (بازنەی هەولێر)

3- نەجدەت نووری: 5660 دەنگ (بازنەی سلێمانی) 

4- دانا ئامانج : 6200 دەنگ (بازنەی سلێمانی)

5- د. جێمس حەسدۆ هەیدوو: 5553 دەنگ (بازنەی دهۆک)