لە رۆژانی جەژن جووڵەی بازرگانی ئیبراهیم خەلیل بەردەوام بووە
ئامارەکان ئاشکرا دەکرێن
K24 – ههولێر:
ئەیاد حەسەن، سەرۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای دھۆك بە كوردستان24ـی راگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل، لەكاتی قەدەغەی ھاتووچۆ و لە رۆژانی جەژن نەوەستاوە و بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانە ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكانی توركیا %80 ی كاڵاكانیان لەو دەروازەیە رەوانەی بازارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكەن، ھەروەھا بەكاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناش ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە ئیبراھیم خەلیل %50 كەمیكردووە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی دھۆك ئاشكرایكر، لەمانگی ئادار و دوای تەشەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوشوێنی نوێ و رێكاری تەندروستی رۆژانە ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان لەو دەروازە سنووریە ھاتوچۆ دەكەن و جگە لە بەرھەمە خۆراكییەكان و پێداویستیەكانی پاككەرەوە، خواست بۆ پێداویستییەكانی بیناسازی و كەلوپەلی كارەبا و كاڵاكانی دیكە كەمیكردووە.
پێشبینیش دەكات، بەكاریگەری ئاسانكاریی بۆ قەدەغەی ھاتووچۆ، جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا بەرزبوونەوە تۆمار بكات.