لە ناوەندەدوورگەی شەقامی 120 مەترى سێ هەزار دار دەچێنرێت
بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، 1000 دار لە ناوەندەدوورگەی شەقامی 120 مەتری چێنرا.
سێشەممە، 29-10-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردەوە "لە چوارچێوەى کارەکانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی ناوەندەدوورگەی شەقامەکانی شار، لە ناوەندەدوورگەى شەقامی خێرای 120 مەترىی هەولێر، وەک قۆناغى یەکەم، 1000 دار چێنرا".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە "بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا 2000 دارى دیکە لە هەمان شەقام لەلایەن تیمەکانى ئەندازەى پارک و باخچەکان بچێنرێت."