رووماڵ

مەسرور بارزانی: لایەنی سیاسی هەبووە مووچەو پارەی کردووەتە کارت و فشار بەسەر هاووڵاتی

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە دیداری مێری گوتی: زۆر لایەنی سیاسی هەبوون کە هەمیشە مووچەو پارەی کردووەتە کارت و فشارێک بۆ ئەوەی هاووڵاتی  بەکاربێنێت بۆ وەلائی سیاسی.

سێشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە ديداری ئینستیتیوتی مێری 2024، بە ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانیی دروست و خۆشگوزەرانی) گوتی: زۆر لایەنی سیاسی هەبوون کە هەمیشە مووچەو پارەی کردووەتە کارت و فشارێک بۆ ئەوەی هاووڵاتی  بەکاربێنێت بۆ وەلائی سیاسی..

مەسرور بارزانی لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە گوتی: ئەو پرۆژەیە لە بەرژەوەندیی لایەنێکی سیاسیی نەبووە، چونکە زۆر لایەنی سیاسی هەبوون کە هەمیشە مووچەو پارەی کردووەتە کارت و فشارێک بۆ ئەوەی هاووڵاتی  بەکاربێنێت بۆ وەلائی سیاسی.

مەسرور بارزانی گوتی:  ئەگەر هاووڵاتی ئیرادەی مالی و دەسەڵاتی مالی بەدەستی خودی خۆی بوو، سەربەست دەبێت، بۆیە زۆر لایەنی سیاسی هەیە لەوانەیە هەست بە مەترسی بکەن لەوە، هەر بۆیەش دژایەتی ئەو پرۆژەیە دەکەن.

مەسرور بارزانی گوتی: کە دەگوترێت هەژماری من، هەژماری کەسیی نییە، هەژماری حزبی نییە، هەژماری هاووڵاتییانی کوردستانە و گەڕاندنەوەی دەسەڵاتە بۆ هاووڵاتی، هاووڵاتی بەبێ ئەوەی منەتی هیچ بەرپرسێکی سیاسی و حزبێکی سیاسی بەسەرەوە بێت، دەتوانێتمامەڵە بە سەروەت و سامانی خۆیەوە بکات.