سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لە ئاڵۆزی و ململانێکانی ناوچەکە
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له بری ئه‌وه‌ی بخرێته ناو شه‌ڕێكی درێژخایه‌نی ناوچه‌كه، كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه و ژێرخانێكی به‌هێزی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و ژیاری بۆ دروست بكرێت.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "بڕوام وا نییه هیچ كێشه‌یه‌ك به شه‌ڕ چاره بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له شه‌ڕدان، له ئه‌نجامدا ده‌بێت كێشه‌كانیان به ئاشتییانه چاره بكه‌ن."
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته شیاوی ئه‌وه نین، له شه‌ڕێكی درێژخایه‌نی ناوچه تێوه بگلێندرێن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بۆ عێراق تێدا نییه.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی پێیان كراوه له‌م پێناوه‌دا كردوویانه و به‌رده‌وامیش داوایان كردووه عێراق له تێوه‌گلان له‌م شه‌ڕه دوور بخرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ری نه‌ك به‌شێك بێت له شه‌ڕه‌كه و دروستكردنی مه‌ترسی نه بۆ عێراق و نه بۆ دراوسێكانی.
به پێویستیشی زانی عێراق له بری تێوه‌گلانی له‌و شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندنانه، ڕۆڵی ئاشتی و په‌ره‌پێدانی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ببینێت، نه‌ك ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان.