رووماڵ

باڵیۆزی هۆڵەندا: دەمانەوێ عێراق وەک هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی هەناردە بکات

جانێت ئەلبێردا،باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق
جانێت ئەلبێردا،باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەڵێت: دەمانەوێ عێراق وەک هەرێمی کوردستان بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەناردە بکات.

جانێت ئەلبێردا،باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق لە دیداری مێری ڕایگەیاند: دەبینین هەرێمی کوردستان بەرهەمی ناوخۆی هەناردەی دەرەوە کردووە، بۆ نموونە پەتاتە، چاومان لەوەیە، عێراقیش بە هەمان شێوە بەرهەمەکانی هەناردە بکات.

جانێت ئەلبێردا، گوتی: هەرێمی کوردستان بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەناردەی دەرەوە دەکات، ئامانجیانە هاوکاریی عێراقیش بکەن تاوەکو بەرهەمەکانی هەناردە بکات. جانێت ئەلبێردا، ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق پلانی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە عێراق داناوە، هەربۆیەش دەیانەوێت هەماهەنگییەکانیان لە بوارە جیاوازەکان لەگەڵ عێراق فراوانتر بکەن.

باڵیۆزی هۆڵەندا  ئاماژەی بەوە کرد کە، دەبینین هەرێمی کوردستان بەرهەمی ناوخۆی هەناردەی دەرەوە کردووە، بۆ نموونە پەتاتە، چاومان لەوەیە، عێراقیش بە هەمان شێوە بەرهەمەکانی هەناردە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی هاوکاریکردنین. 

گوتیشی: ئێمە لەم ساتەدا ئامانجمانە هەماهەنگیی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان و بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە سیاسی ئەمنی و ئابوورییەکان فراوانتر بکەین، چونکە دەبینین سەرۆکوەزیران سوودانی پلانی داناوە تاوەکو چاکسازی لە وڵاتەکە بکات، بەتایبەتی لە بواری ئابووری، چەندین ئۆفەری دیکەشمان بۆ عێراق هەیە تاوەکو سەقامگیر بمێنێتەوە."