گەنجێک لەڕێگەی تەکنەلۆجیا وێنە رەش و سپییەکان رەنگدەکات
ره‌نگ به‌به‌ر مێژوودا ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر
گه‌نجێكی دانیشتووی شه‌قڵاوه، خولیایەکی زۆری بۆ رەنگکردنی وێنە مێژووییەکان هەیە، لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە "رۆحێکی نوێیان بەبەردا دەکات".
ئیسماعیل فه‌رهاد، تەمەنی21 ساڵە و قوتابی به‌شی میكانیكیی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆ سه‌ڵاحه‌دینه، به‌ڵام خولیایه‌كی زۆری بۆ ره‌نگكردنی وێنه مێژووییه كۆنه‌كان هه‌یه كه ره‌ش و سپین.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر به حه‌ز و خولیای خۆی، له باوكییه‌وه فێری ژه‌نینی چه‌ند ئامێرێكی میوزیكیی وه‌كو پیانۆ و كهمانچەش بووە، ئیسماعیل په‌ره‌ی به هونه‌ری ره‌نگكردنی وێنه داوه.
ئیسماعیل زۆر حه‌زی لە هونه‌رە، بۆیه هه‌وڵیداوه خۆی فێری زۆربه‌ی بواره‌كان بكات و به سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپیوته‌ر، ده‌ستی به گرافیك دیزایین كردووه.
ئەو گەنجە زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر ره‌نگكردنی ئه‌و وێنه ره‌ش و سپیه مێژووییانه‌یه، كه هی كه‌سایه‌تییه دیاره شۆڕشگێڕه‌كانی كورد و شوێنی مێژوویین و بەجۆرێک رەنگیان دەکات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به كامێرایه‌كی سه‌رده‌م وێنه‌یان گیرابێت.
.jpg)
.png)
.png)
.png)
.png)
.jpg)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)