لە ئەنجامی لافاوەکەی ئیسپانیا نزیکەی 100 کەس خنکاون و گیانیان سپاردووە

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رێمی ڤالانسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی لافاوێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه، 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی حكوومه‌تی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ به لێزمه و بایه‌كی به‌هێز له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیای گرتووه‌ته‌وه و لافاوێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه، كه له ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س له هه‌رێمی ڤالانسیا و له ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی ئه‌نده‌لوس له باشووری ئه‌و وڵاته خنكاون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، نزیكه‌ی 155 هه‌زار خانوو له هه‌رێمی ڤالانسیا به‌هۆی لافاوه‌وه كاره‌بایان له‌سه‌ر پچڕاوه و به‌هۆی دژواری و سه‌ختی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه به‌هێزه‌كانی لافاوه‌كه، هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌كردنی بێكاره‌بایی نه‌كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ده‌كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی لافاوه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوه‌وه، 98 كه‌س گیانیان سپاردووه كه 92ـیان له هه‌رێمی ڤالانسیان.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە پەیامێکی (ئێکس)ـدا، سەرەخۆشی لە گەلی ئیسپانیا و کەسوکاری قوربانیان كرد و نووسیویه‌تی: "دڵگران بووم بەو لافاوە وێرانکەرەی کە لە باشووری ئسپانیا ڕووی دا."
سه‌رۆك وەزیران مەسرور بارزانی هه‌روه‌ها هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان و گەلی ئیسپانیا ڕاگه‌یاندووه.