ڤیدیۆ.. دایكێكی ئه‌مه‌ریكی كوڕه 9 ساڵییه‌كه‌ی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵی بێته‌وه
منداڵه‌كه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌بوو

K24 – هه‌ولێر:
دایكێك له ئه‌مه‌ریكا كوڕه 9 ساڵانه‌ییه‌كه‌ی خۆی كوشت، كه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌بوو و بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره له كۆڵی ببێته‌وه.
تاوانه‌كه كاتێك ئاشكرابوو، ژنه‌كه به‌ناوی پاتریشیا ریبلی (46 ساڵ)، له پۆلیس سكاڵای رفاندنی كوڕه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام كاتێك پۆلیس كامێراكانی چاودێری سه‌یر كرد، شتێكی دیكه‌ی به‌رچاو كه‌وت.
به گوێره‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری، ئه‌و ژنه پێشتر هه‌وڵیداوه كوڕه گۆشهگیرهكهی بخاته ناو ئاو، بۆ ئه‌وه‌ی بخنكێت، به‌ڵام جاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه ئه‌لیخاندرۆی 9 ساڵان توانیویه‌تی له‌ناو ئاو بێته ده‌ره‌وه.
هه‌رچی جاری دووه‌مه، پاتریشیا كوڕه‌كه‌ی بردووه‌ته نۆكه‌ندی میامی و له‌وێ فڕێیداوه‌ته ناو ئاو و خنكاوه.
Video shows mom pushing autistic son into Miami canal, in what cops say was a first attempt#lstpromotion pic.twitter.com/acThRHzCF4
— Lst promotion (@Lstpromotion) May 26, 2020