رووماڵ

سەرۆک بارزانی: پەیامی بنەمای پێکهێنانی حکوومەت و دۆخی داهاتووی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا
سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا

سەرۆک بارزانی لە بارەی هەڵبژاردنەوە پەیامێکی ئاراستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان کرد و  گوتی: "کاتی ئەوەیە بە گوێرەی ئسیتحقاقی هەڵبژاردن گفتوگۆ لە نێوان هەموو لایەنەکان بکرێت کە یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە، بنەمای حکوومەتی داهاتوو و دۆخی داهاتوو دەبێت. 

لە کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، سەرۆک بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو؛ ئەوەی ئێمە شانازی پێوە دەکەین کە ئەم هەڵبژاردنە لە کەشوهەوایەکی زۆر ئارام و ئازاددا کرا و هیچ گرفتێکی وەها ڕووی نەدا، کە زۆر کەس تەسەوریان دەکرد گرفتی زۆر گەورە بێتە پێشەوە، کە هەڵبژاردن هەر نەکرێت."

گوتیشی: "هەرچەندە وشەکانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنی زۆر لایەنەکان وەکوو یەک نەبوو، بەڵام بە هەر حاڵ هەڵبژاردن کرا و ئەنجامەکانیش ڕاگەیەندران، ئێستا کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بکرێت لە نێوان هەموو لایەنەکان."

سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا پەیامێکی ڕاگەیاند کە ئسیتحقاقی هەڵبژاردن پێوەری دەبێت و گوتی: "ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە حکوومەتی داهاتوو، دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ داهاتوو دەبێت لەسەر ئەم بنەمایانە بێت، یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە."