فەلاح حەسەن لە ئەڵمانیا باس لە لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەران دەکات
سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەوڕوپا، ئاماژە بە لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەران دەکات لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەوڕوپا کە ئەمساڵ لاوانی ئەڵمانیا لەشاری هاڵا بەڕێوەی دەبەن، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕێکخراوە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، بەتایبەتیش بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی داعش و شەڕ و لێکەوتەکانی لە ناوچەکە.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی چالاکییەکانی کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەوڕوپا لە شاری هاڵای ووڵاتی ئەڵمانیا، لە پانێڵێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و گرنگیی ڕێکخراوە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان دا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، بەتایبەتیش بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی داعش و شەڕ و لێکەوتەکانی لە ناوچەکەدا.
فەلاح حەسەن ئاماژەی بەوەشدا کە چەندین ڕێکخراوی لۆکاڵی لە هەرێمی کوردستان جگە لە ڕۆڵی نیوخۆیی، ڕۆڵی نێودەوڵەتیشیان بینیووە لە رووداوە نەخوازراوە جیهانیەکان، نموونەی بەچەند دەزگایەکی خێرخوازیی لە هەرێمی کوردستان کرد کە لەرۆژانی بوومەلەرزە یەک لەدوا یەکەکانی ووڵاتی تورکیا، وەکو فریادڕەسێک یەکەمین ڕێکخراوی خێرخوازی بوون کە لە سەرەتای کارەساتە سروشتییەکە گەیشتنە نتورکیا و کاری فریاگوزارییان ئەنجامدا و کۆمەکەکانیان گەیاندە لێقەوماوان.