ئامانج هەرکی: لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگن لەوەی کە دەبێت ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتنە ئەو بڕواییەی کە حەلبووسی نایەوێت سەرۆکێکی نوێ پەرلەمان هەڵبژێردرێت بەڵکو دەیەوێت خۆی وەک گەورەی سووننەکان بمێنێتەوە، بۆیە هەموویان سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەمڕۆ ئەو پۆستە یەکلا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئامانج هەرکی، پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە ئاشکرا بەڕێوە دەچێت و نهێنی نییە، هەر کاندیدێک 50% + 1 بهێنێت ئەوا بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتنە ئەو بڕواییەی کە حەلبووسی نایەوێت سەرۆکێکی نوێ پەرلەمان هەڵبژێردرێت بەڵکو دەیەوێت خۆی وەک گەورەی سووننەکان بمێنێتەوە، بۆیە هەموویان سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەمڕۆ ئەو پۆستە یەکلا بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوە دا، سالم عیسای و مەحموود مەشهەدانی بە ئەگەرێکی زۆر لە گەڕی یەکەم، یەکێکیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەگەریش دەنگەکانیان لەیەکتر نزیک بێت و لە گەڕی یەکەم یەکلا نەبێتەوە، ئەوا دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەم.