نیویۆرک تایمز: ئێران بڕیاری هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی داوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران بڕیاری داوه له تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی، چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل بكاته ئامانج.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامنه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فه‌رمانی به به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئاماده‌كاری بۆ هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، خامنه‌ئی سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی بۆ دانانی پلانی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ڕاسپاردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی، به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران لیستێكیان ئاماده كردووه كه هه‌موو ئه‌و بنكه و پێگه سه‌ربازییانه‌ی ئیسرائیلی له خۆ گرتووه، كه بڕیار وایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێنه ئامانج.
پێنجشه‌ممه، 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەنگە هێرشەکە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بێت، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
ئەو دوو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ـی ئەمەریکیان ڕاگەیاندووە، "هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئەوە دەردەخەن، پێ دەچێت ئێران لە عێراقەوە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیک هێرشەکە بکاتە سەر ئیسرائیل."
ماڵپەڕەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، "هێرشەکە لە ڕێگەی گرووپەکانی لایەنگری ئێران لە عێراقەوە دەبێت، نەک ڕاستەوخۆ لە خاکی ئێرانەوە، بۆیە ئەمەش ڕەنگە هەوڵێک بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران".
ئیسرائیل ڕۆژی شەممە، 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، لە تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی 1ـی ئۆکتۆبەری ئێران، بە نزیکەی 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند شوێنێکی سەربازی ئێرانی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو سەربازیش کوژران.