لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە،2ـی تشرینی دووەمی 2024، پێگەی سومەرییە نیوز، ڕایگەیاندووە "بەهۆی هەستانی لافاو لە شەقامەکانی پارێزگای ئەنبار هاتوچۆیان تێدا سەخت بووە و بووەتە جێگەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە."
بەگوێرەی چەند وێنەیەک کە سومەریە نیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەشێک لە شەقامە لاوەکییە بێخزمەتگوزارییەکانی شاری ڕوومادی ژێرئاو کەوتوون، لەنێویاندا شەقامەکانی ناوچەی جەمعییەی شارەکە.
لای خۆیەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەقامەکان کە بەهۆی بارانەوە لافاو هەستاوە. ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق ساڵانە کەمترین بڕی بارانی لێ دەبارێت.