عامر جابرى: سبهی و دووسبهی لە هەرێمی کوردستان باران بە لێزمە دهبارێت
بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی كهشناسیی عێراق، دەڵێت: باران لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە لە هەرێمی کوردستان بە لێزمە دەبارێت و ناوچەکانی هەرێم بە گشتی دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024، عامر جابرى، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی كهشناسیی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەردەوام هۆشداریی و ئاگاداریی پشێوەختە بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی دامەزراوەکان و ناوچەکان بە گشتی ئامادەکاریی بکەن و ڕێکارەکان بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دروستبوونی لافاو.
بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی كهشناسیی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، بارانی بە لێزمە لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە لە هەرێمی کوردستان دەبارێت و ناوچەکانی هەرێم بە گشتی دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بڵاوی کردەوە: سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی بەخۆڕ لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین. هەروەها لە دوای نیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا باران بە ڕێژەیەکی کەمتر دەبارێت.