ئێران سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرکونسوڵی گشتی ئێران لە پارێزگای هەولێر
سەرکونسوڵی گشتی ئێران لە پارێزگای هەولێر

سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی دەکات کە ساڵانە هاوکاریی و ئاسانکاریی زۆر پێشکەش بە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق  دەکەن.

دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەگەڵ نەسروڵڵا ڕەشنودى، سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە دیوانى پارێزگادا بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستان، کۆبۆوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا سەر کونسوڵى گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، سوپاس و ستایشی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ فه‌رمانیان كردووه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی ئەو هه‌موو ئاسانكاریی و خزمه‌تگوزارییەى کە ساڵانە پێشکەش بە زیاره‌تكارانی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێنی دەکەن، هەروەها سوپاسى پارێزگارى هەولێر و ئەندامانى لیژنەى ناوبراوى کرد بۆ ئەو پێشوازیی و هاوکاریی و ئاسانکارییانەی پێشکەش بە زیارەتکارانیان کردووە و لەوبارەیەوە کارەکانى پارێزگاى هەولێرى بەرز نرخاند.

پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەکە، ئاماژەى بە فەرمانى سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرد کە ساڵانە هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشکەش بە زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن بکرێت و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بکرێت.

سەر کونسوڵی گشتی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و هاریکارى وخزمەتکردنى زیاترەتکاران، سوپاس و پێزانینى کونسوڵخانەى پێشەکەش بە پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە کرد.