رووماڵ

کامالا هاریس لە دەستپێکی دەنگداندا: "با بەشێکی نوێ لە مەزنترین چیرۆک بنووسین"

کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی
کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی

کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە زنجیرەیەک پەیامی(ئێکس)دا، داوای لە دەنگدەران کرد ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن کە بەرەبەیانی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024  بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرانەوە.

هاریس گوتی "لە دەرگا بدەن، پەیوەندی بە دەنگدەرانەوە بکەن، پەیوەندی بە هاوڕێ و خێزانەکانتانەوە بکەن." پێکەوە بەشێکی نوێ دەنووسین بۆ گەورەترین چیرۆک کە دەگێڕدرێتەوە."

هاریس داوای لە دەنگدەران کرد، ئەگەر پێویستیان پێبوو، با داوای یارمەتی بکەن لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە هێڵی گەرمی هەڵبژاردنەکان.

هاریس لە پەیامێکی دیکەی دا، هاندانی دەنگدەرانی ئەمەریکای دا بۆ ئەوەی دەنگ بدەن و گوتی "هەڵبژاردنت، دەنگت هێزە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی دەنگدەرانی ئەمەریکی بچنە سەر سنووقەکانی دەنگدان.

بڵاوکردنەوەی تویتەکانی هاریس لە پلاتفۆرمی ئێکس هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا.

ئەمڕۆ دەنگ دەدەین چونکە وڵاتەکەمان خۆشدەوێت و باوەڕمان بە بەڵێنەکانی ئەمریکا هەیە.