پوتین پیرۆزبایی لە ترەمپ ناکات
پێنجشەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، کۆشکی کرێمل ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە، کە دەڵێن پوتین لە ڕێگەی ناسیاوەکانییەوە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا.
لای خۆیەوە دوێنێ دیمتری پیسکۆڤی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند "ڤڵادیمێر پوتین لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی دوو لایەنە، ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپدا."
ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون. لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.