رووماڵ

میری قەتەر پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد

تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، پیرۆزبایی دۆناڵد ترەمپ کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا.

میری قەتەر گوتی: "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ماوەی خولەکەیدا."

ئاماژەی بەوەش کرد "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم، جارێکی دیکە لەگەڵیدا کار بکەم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی هاوبەشی نێوانمان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەکەم."

ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون. لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.